ئێـ.ـران هەناردەی غازی بۆ عێراق راگرت

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، ئێـ.ـران هەناردەی غازی سروشتی بۆ عێراق بۆ ماوەیەکی کاتی راگرتووە.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبای عێراقدا هاتووە، بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بۆرییەکانی گواستنەوە، ئێـ.ـران بۆ ماوەی هەفتەیەک هەناردەی غازی بۆ عێراق راگرت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای کۆتاییهاتنی کاری نۆژەنکردنەوەکە هەناردەی غاز ئاسایی دەبێتەوە.

عێراق یەکێکە لە هاوردەکارانی غازی سروشتی ئێـ.ـران بە مەبەستی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا، بۆ جێگرتنەوەی ئەو بڕە غازە عێراق بۆ ماوەی چەند رۆژێک پشت بە بەرهەمی ناوخۆیی کێڵگەکانی خۆی دەبەستێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share