یۆنامی: هێرشەکەی سەر کۆرمۆر مایەی قبوڵکردن نییە

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریی عێراق (یۆنامی) پەیامێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی یۆنامی-دا هاتووە، “یۆنامی بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات لە پارێزگای سلێمانی. هێرشەکە نەک هەر تەنیا لێدانە لە ژێرخانی ئابوری و بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق، بەڵکو ناردنی پەیامێکی نەرێنییشە، بەتایبەتی دژی سیستمی فیدراڵی لە عێراق، هێرشیش بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی، هیچ مایەی قبوڵکردن نییە”.

داواش لە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان دەکات، “بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی گونجاو بۆ پێشگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پێشێلکارییانە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستخۆشی لە پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە دەکەین لەلایەن هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بۆ دەسنیشانکردنی ئەنجامدەران و پەلکێشکردنیشیان بۆ بەردەم دادگا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی پارتی روونكردنەوە لەبارەی پڕكردنەوەی شوێنەكەی هێمن هەورامی دەدات

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پڕكردنەوەی شوێنەكەی هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان روونكردنەوە دەدات و جەختیشدەكاتەوە…
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەڵەبجە: بەڵێندراوە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی هەڵەبجە بکرێتەوە

پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، پێشتر لیژنەیەک لەبارەی ئاگرەکەی هەڵەبجەوە پێکهێنرابوو، لەئێستادا کارەکانیان تەواوبووە و بەڵێندراوە کە زیانلێکەوتوان قەرەبوو بکرێنەوە.…
Total
0
Share