نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 22 دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 164 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ سێشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ چوار هەزار و 142 دۆلار بوو.
نرخی زێڕ بەراورد بە چەند مانگی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، نرخەکەی رووی لە دابەزین کردووەتەوە.