کامێراکانی دیاریکردنی تیژڕەوی لە ناوچەیەکی دیکە دەکەونەکار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە رایدەگەیەنێت، کامێراکانی دیاریکردنی تیژڕەوی، لە ناوچەیەکی دیکە دەکەونەکار.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو، دوای کاتژمێر 12ـی شەو کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی له سێڕیانی مەلای گەورە دەکەونەکار.

ئەوەشی خستەڕوو، کامێراکان ئەم سەرپێچییانە تۆماردەکەن:

– ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە چرای سوور دەدەن.

– ئەو ئۆتۆمبێلانەی زیاتر لە خێرایی 60 کم لە کاتژمێرێکدا لە چرای سەوز دەڕۆن.

– ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە چرای سوور ناوەستن و یوتێرن (سووڕانەوە) دەکەن.

– ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەسەر هێڵی پەڕینەوە دەوەستن کاتێک چراکە سوورە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسی: یەكێتی ئەو هێزە نییە كە خۆسەپێنی قبووڵ بكات و تەسلیمی ئیرادەی لایەنێكی تر بێت

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەنگاوەكەی رۆژی دووشەممەی پەرلەمانتارانی پارتی، هەنگاوێكی تاكڕەوانەیە و دوورە لە هەموو ئەو…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچە چڕكردووەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچە چڕكردووەتەوە و شاندی هەرێم…
Total
0
Share