پسپۆڕێکی بواری دارایی و ئابوری رایدەگەیەینێت، چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەت بە بلاک فرایدەی دەدەرێت.
د. لاڤە ئاراس، پسپۆڕی بواری دارایی و ئابوری بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بلاک فرایدەی گرنگییەکی یەکجار زۆری بۆ ئابوری هەر وڵاتێک هەیە و چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەتی پێدەدەرێت، ئەگەر بە واتا ئابورییەکەی جێبەجێبکرێت ئەوا سوودێکی زۆری بۆ ئابوریی هەرێمی کوردستان و داهاتی هاولاتییان دەبێت.
دەشڵێت، پێویستە فرۆشیار بزانێت لەو رۆژەدا چ کاڵایەک دەخاتە بازاڕەوە و بۆچی ئەو کاڵایەوە دەخاتە بازاڕەوە، هەروەها چ نرخێکی بۆ دادەنێت، دەبێت ئەو کاڵایەی داشکاندنی بۆ دەکات، نرخەکەی کەمتربێت لە نرخی راستەقینەی کاڵاکە، تاوەکو بۆ کڕیار سوودی هەبێت.