ئەندامێکی نووسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندیی عێراق، رایگەیاند، لەرێگەی پلانێکەوە یەدەگی زێڕ زیاددەکەین.
عەلا فەهد، ئەندامی نووسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، ئێستا رێژەی یەدەگی زێڕ لە ئاستێکی زۆر باشدایە و زیاتر لە 160 تۆنە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، بۆ یەدەگی زێڕ عێراق ریزبەندیی شەشەمی وڵاتانی عەرەبیی گرتووە، و بانکی ناوەندی هەوڵ دەدات لە رێگەی پلانێکەوە یەدەگی زێڕ زیادبکات.