رۆژنامەی سەباح: هەر سێ سەرۆکایەتییەکە بە یەک پاکێج دەخرێنە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران

لەگەڵ کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن هەوڵدەدەن گفتوگۆکانیان ببەنە قۆناغێکی جدیترەوە و هەوڵێک هەیە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بە یەک پاکێج لە ئەنجومەنی نوێنەران بخرێنەڕوو.

زیا ناسری ئەندامی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاندووە، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت پێش یەکلاکردنەوەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان زۆر بە خێرایی بەرەوپێش دەچن، ئاماژەیەکی روون لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا هەیە بەوەی کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی پێبدرێت.

ئاشکراشیکرد، لیژنەی سیاسی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی گەڕێکی دانوستانی لەگەڵ هێزە کوردی و سونییەکان دەستپێکردووە و دەیەوێت هەر سێ سەرۆکایەتییەکە بە یەک پاکێج یەکلایی ببێتەوە.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە پێشبیندەکرا هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران و وەزارەتە سیادییەکان دوو بۆ سێ مانگی بۆ رێککەوتن لەنێوان لایەنە سیاسییەکان پێبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share