بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی خانەنشینبوونی مامۆستایان و خەرجکردنی مووچە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیارێک سەبارەت بەو مامۆستایانە بڵاودەکاتەوە کە خواستی ئەوەیان هەیە پاش خانەنشینبوونیان بەردەوامبن لە وانەوتنەوە.

لە بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەو مامۆستایانەی کە وادەی خانەنشینبوونیان تاوەکو 31ی کانونی یەکەمی 2025 درێژکراوەتەوە، فۆڕمێکیان بۆ نێردراوە تاوەکو بۆچوونی خۆیان دەربڕن سەبارەت بە خانەنشینبوون، یان بەردەوامبوونیان و وتنەوەی وانە تاوەکو کۆتاییهاتنی وەرزی دووەمی خوێندن، هەروەها بەردەوامبوونیان لە وتنەوەی وانە پاش خانەنشینبوونیان.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشنیار بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کراوە، کە بەبێ جیاوازی، کۆتا مووچەی مانگی 12 یان ئەو مووچەیەی کە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین بۆیان دیاریکراوە، خەرجبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو پەرلەمانتار تەنها خوولەكێك قسەیان كردووە
پەرلەمانی كوردستان لە ساڵێكدا 31 دانیشتنی كردووە

ڕاپۆرتی چاودێریی هەڵسەنگاندنی کارەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەردوو وەرزی بەهارە و پاییزە لە خولی پێنجەمی پەرلەمان، کە لەلایەن…
Total
0
Share