شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە هەندێک شوێنی هەرێمی کوردستان نمەباران دەبارێت.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، کاریگەری ئەو شەپۆلە ئەمڕۆ ناوچەکانی سعودییەی گرتبوویەوە گەیشتووەتە سەر ئاسمانی هەرێمی کوردستان و کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لاوازدەبێت.
وتیشی، لە ئەمشەوە بۆ سبەینێ تاوەکو کاتەکانی شەو لە هەندێک ناوچە و شوێن، لە کاتی جیاوازدا نمەباران دەبارێت و رێژەکە لەنێوان یەک بۆ سێ میلم دەبێت، هەروەها پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ دوو بۆ چوار پلە نزمدەبێتەوە و کاریگەری ئەم حاڵەتە لە شەوی پێنجشەممە کۆتاییدێت.