بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ كۆچیدوایی خەیرەدین محێدین، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەی دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:
بەڕێز کاک کەمال محێدین کەسایەتییەکی دیار و تێکۆشەری کوردبوو.
بە داخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیدوایی کاک خەیرەدین محێدین، برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی جەنابتان، کەسوکار و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی ماتەمتانم، چونکە رۆڵتان لە خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا، دیار و بەرچاوە .
لەخوای گەورە داواکارین، گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، هەروەها ئارامی و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.