وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەهای زیاتر لە حەوت ملیار و 30 ملیۆن و 689 هەزار دۆلار نەوت هەناردە کراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە 110 ملیۆن و 923 هەزار و 47 بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە کە داهاتەکەی حەوت ملیار و 30 ملیۆن و 689 هەزار دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو بڕە نەوتەی هەناردە کراوە 104 ملیۆن و 816 هەزار و 106 بەرمیلیان لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوورەوە هەناردەکراون.
سەبارەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی نەوت ئاشکرایکرد، پێنج ملیۆن و 834 هەزار و 864 لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەکراوە.