بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، رایگەیاند، لە 10 مانگدا 2647 حاڵەتی توندوتیژیی دژی ژنان لە هەولێر تۆمارکراون.
سەفین تاهیر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی ژنان-هەولێر، رایگەیاند، لە چوار ساڵی رابردوودا و بەراورد بە پێشووتر ژمارەی توندوتیژییەکان بەرامبەر بە ژنان کەمبوونەتەوە.
وتیشی، لە 10 مانگی ئەمساڵ دوو هەزار و 647 حاڵەتی توندوتیژیی دژی ژنان لە هەولێر تۆمارکراون.
باسی لەوەشکرد، ئەوەی کە کێشەی زۆری دروستکردووە خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و تەکنەلۆژیایە، بەتایبەت خوێندکاران رووبەڕووی زۆرترین مەترسی دەبنەوە بەروارد بە کەسانی دیکە.