بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، چارەسەرکردنی کێشەی هێڵی کارەبای ناوچەیەکی راگەیاند.
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، پاش ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە، کێشەیەک لە هێڵی 33 کەی ڤی پڕۆژەی ئاوی دوکان – تاسڵوجە دروستبوو، لەلایەن هۆبەی چاکسازیی هێڵەكان و ئامێرەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی، کێشەکە چارەسەرکرا.
ئەوەشی خستەڕوو، چارەسەرکردنی کێشەکە لە رێگەی تێرمیناڵ تاوەری هێڵی 33 كەی ڤی پڕۆژەی ئاوی دوکان – تاسڵوجەوە بووە.