ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی دیارنەمانی 2 تریلیۆن و 500 ملیار دینار لە پارەی سندوقی چاودێريی کۆمەڵایەتی، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقدا هاتووە، دادگای دووی لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغداد، سەبارەت بە دیارنەمانی پارەی سندوقی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوە بەڵگە لەوبارەیەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بنەما و دەستپێکی لێکۆڵینەوەکانمان ئەو راپۆرتانە دەبن کە لە میدیاکانەوە لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە.