بەگوێرەی راپۆرتێک، ئیمارات لە رووی وەبەرهێنانی وزەی کارەباوە، لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی دێت.
روانگەی ئیکۆی عێراق لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، بۆ ساڵی 2025 ئیمارات ئیمارات لە رووی بەردەستخستنی وزەی نوێبووەوە و وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبا لە پلەی یەکەم دێت، پاش ئەویش سعودییە دێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، قەتەر، کوەیت و عومان بەدوای یەکدا پلەکانی سێیەم تاوەکو پێنجەمیان گرتووە.
ئەوەشی خستەڕوو، عێراق لەو لیستەدا دەکەوێتە ریزبەندی 10هەم و کەوتووەتە خانەی ئەو وڵاتانەی کە لە بەرەوپێشچووندایە، بەڵام هێشتا رووبەڕووی کێشە جیاجیا دەبێتەوە لە رووی وەبەرهێنانی وزەی کارەبا.