نرخی نەوت بۆ خوار 62 دۆلار دابەزی

نرخی نەوت بۆ چوارەم هەفتە لەسەریەک دابەزین تۆماردەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 61 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها، نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس بە 58 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی، هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەگەرەکانی بەردەم رێککەوتنی ئاشتی لەنێوان روسـ.ـیا و ئۆکـ.ـرانیا، ئەمەش پاش ئەوەی ڤۆڵۆدیمێر زلێـ.ـنسکی، سەرۆکی ئۆکـ.ـرانیا، ئاماژەی بەوەکرد ئامادەی گفتوگۆی ئاشتییە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share