لە سنووری کەرکوک بەراز پەلاماری دوو کەسی دا

لە سنووری پارێزگای کەرکوک بەراز پەلاماری شوانکارێک و جوتیارێکی دا و برینداری کردن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک گواستییەوە، ئەمڕۆ لە سنووری گوندێکی سەر بە قەزای داقوق رەوە بەراز پەلاماری شوانکارێکی تەمەن 15 ساڵانیان داوە و برینداریان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ و لە رووداوێکی هاوشێوەدا لە گوندێکی دیکە رەوە بەراز پەلاماری هاوڵاتییەکی تەمەن 39 ساڵانیان داوە و برینداریان کردووە.

ئاشکراشیکرد، هەردوو بریندارەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەریان بۆ کراوە و گەڕێندراونەتەوە ماڵەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكی په‌رله‌مان زانیاری له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستيی كازم فاروق ئاشكراده‌كات

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، نوێترین زانیاریی لەبارەی دۆخی تەندروستی د. كازم فاروق ئاشكرادەكات و ڕاشیدەگەیەنێت، ناوبراو هێشتا ئەندامی پەرلەمانە…
Total
0
Share