سەرۆکی ئێران مەرسومێکی بۆ جێبەجێکردنی هەمواری یاسای بانکی ناوەندیی ئێران بە کەمکردنەوەی چوار سفری سەر دراوی وڵاتەکە دەرکرد.
ئەمڕۆ شەممە مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران مەرسومێکی سەرۆکایەتی بۆ جێبەجێکردنی هەمواری یاسای بانکی ناوەندیی ئێران بە کەمکردنەوەی چوار سفری سەر دراوی وڵاتەکە دەرکرد، بەمەش هەمواری یاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی هەموارەکە بانکی ناوەندی بەهای ریاڵی ئێرانی لە چوارچێوەی سیستمی دراوی کارپێکراو دیارییدەکات.
بەگوێرەی مەرسومە سەرۆکایەتییەکە، پێویستە لەسەر بانکی ناوەندی لە دانانی بەهای دراوی وڵاتەکە رەچاوی قەبارەی یەدەگی دراوی بیانی بکات.