شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو لە سەنتەری سلێمانی بەفر دەبارێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رۆژانی سەرەتای مانگی 12 شەپۆلی نوێی بارانبارین روودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت، بارستە هەوای ساردی نوێ روو لە ناوچەکانمان دەکات پلەی گەرمی بەڕێژەی 7 بۆ 8 پلە نزمدەبێتەوە.
باس لەوەشدەکات، “بەگوێرەی دوایین پێشبینی ئەگەرێکی بەهێزە لە مانگی 12 سەرمای بەهێز رووبکاتە ناوچەکانمان و لە سەنتەری شاری سلێمانی بەفر ببارێت”.