وەزارەتی جەنگی ئەمریکا بەنیازە لە رێگەی پڕۆگرامێکەوە، پشتگیریی و پاڵپشتی بۆ فڕۆکە F-16ەکانی عێراق بەردەستبخات.
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، لە رێگەی واژووکردنی گرێبەستێکەوە، بە بەهای 252 ملیۆن دۆلار، لە رێگەی پرۆگرامێکەوە پشتگیریی لۆجیستی و ئەمنی بۆ فڕۆکە F-16ەکانی عێراق بەردەستدەخرێت، ئەو فڕۆکانەی لەکارکەوتوون جارێکی دیکە بەکاردەخرێنەوە، هەروەها ئەوانەی لە ئەرکدان کێشەکانیان چارەسەردەکرێن و سیستمی راداری فڕۆکەکان باشتردەکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم کارەکان لە بنکەی ئاسمانیی بەلەد ئەنجامدەدرێن، چاوەڕواندەکرێت تاوەکو 24ی ئەیلولی 2026، سەرجەم کارەکان بگەنە کۆتایی.