شەش مەرجەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتوو چین؟

وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی رایدەگەیەنێت، لە کۆتا کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، چەند مەرجێک بۆ ئەو کەسە دانراوە کە دەبێتەوە کاندیدی سەرۆکوەزیران و پێویستە ئەو مەرجانەی تێدابێت.

عەلی دیفاعی، وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بە میدیای رەسمیی عێراقی راگەیاند، لە کۆتا کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، گفتوگۆ لەبارەى مەرجەکانی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق کراوە و شەش مەرج بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دیاریکراوە.

مەرجەکان بریتین لە:

– هیچ حزبێکی سیاسی دروستنەکات

– پێشتر پۆستی سەربازی نەبووبێت

– پۆستی ئەمنی نەبووبێت

– پۆستی دادوەریی نەبووبێت

– نابێت جارێکی دیکە خۆی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق کاندید بکاتەوە

– تەنیا چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ خولی دووەم کاندیدی دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنی نەوت رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان كراوە

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، بەم نزیكانە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە و دەشڵێت، “لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنی نەوت رێككەوتن…
Total
0
Share