سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان ئاشکرایدەکات، زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان دەکەوێتە ساڵی 2026.
عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکى یەکێتیی مامۆستایان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، زیادکردنى 150 هەزاری دەرماڵە مامۆستایانى هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە، بەڵام بڕیاری زیادکردن و خەرجکردنی دەرماڵەکە ئەمساڵ جێبەجێناکرێت و بۆ ساڵی 2026 دواخراوە.
دەشڵێت، زیادکردنەکە بەو مەرجەیە کە حکومەتى فیدراڵ بودجەی پێویستی بۆ تەرخانبکات.