سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و ئێران هەڵوەشێندرانەوە

تا كاتێكی نادیار سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و ئێران هەڵوەشێندرانەوە، وەك سەرۆكی ڕێكخراوی فڕۆكەوانیی ئێرانی ئاشكرایكردووە.

تورەج دەهقان، سەرۆكی ڕێكخراوی فڕۆكەوانیی ئێرانی ئەمڕۆ شەممە 3ی تشرینی یەكەم بە ئاژانسی میهری ئێرانی ڕاگەیاندووە، “سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و ئێران هەڵوەشێندرانەوە تا كاتێكی نادیار”.

ئەو بەپرسەی فڕۆكەوانیی ئێرانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “بەهۆی بڵاوبوونەوەی شەپۆلیی دووەمی كۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكانەوە ئەو بڕیارە دراوە”.

ئەو بڕیارە تەنانەت گەشتە ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتەش دەگرێتەوە، وەك بەرپرسە ئێرانییەكە باسی كردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی 1ی تشرینی یەكەم ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی شارستانیی عێراقی ڕایگه‌یاند، توركیا بڕیاریداوه‌ به‌ ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا تا كاتێكی نادیار و هۆكارەكەشی بۆ كۆرۆنا گەڕاندەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داواکارییەکان بۆ دابەزاندنی نرخ و گۆڕینی دەسەڵاتن.. خۆپیشاندانەکانی ئێران بەربڵاوتر دەبن

خۆپیشانداکانی ئێران بەربڵاوتر بوون و خەڵک داوای چارەسەرکردنی کێشەی گرانیی خۆراک دەکەن، کە ماوەی هەفتەیەکە بە شێوەیەکی بەرچاو…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئەوقاف: بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە گەشتێکی حاجییان دواخرا

وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم لەبارەی گەڕانەوەی حاجییان بە رێگەی ئاسمانی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئەمڕۆ بەھۆی ئاڵۆزی…
Total
0
Share