دەوامی فەرمانبەرانی وەزارەتێک زیادکرا

بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەی حاجیان، وەزارەتی ئەوقاف دەوامی فەرمانبەرانی زیادکرد و پشووی رۆژانی شەممەشی نەهێشت.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینییدا هاتووە، ” لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی حاجیانی کوردستان، بڕیاردرا کە دەوامی رەسمی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە رۆژانە تا کاتژمێر 4:00 ی ئێوارە بەردەوامبێت، پشووی رۆژانی شەممەش هەڵوەشێندرایەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بڕیارەکە تا تەواوبوونی مامەڵەی حاجیان کاری پێدەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی: پڕۆسەی نۆرەگرتنی ئەمساڵ دەبێتە ئەلیکترۆنی بەڵام بە سوودی جوتیاران نییە

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، گۆڕینی شێوازی وەرگرتنی جوتیاران، کێشە دروستدەکات و کێشە بۆ جوتیاران دروستدەکات. نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share