وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەراورد بە ساڵانی رابردوو، رووداوی ئاگرکەوتنەوە بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەپێی ئامارەکان، لە دە مانگی ئەمساڵدا، تەنیا هەزار و 264 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون، ئەمەش بەراورد بە ساڵانی رابردوو، دابەزینێکی مێژوویە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو، سێ هەزار و 712 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکرابوو.
وتیشی، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئاگرکەوتنەوە لە ماوەکانی رابردوو، بریتیبووە لە بارگاویکردنەوەی مۆبایل و هێشتنەوەی مۆبایلەکە بۆ ماوەیەکی زۆر.