بەهۆی پڕبوونی کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا، نرخی نەوت دابەزی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 64 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات، بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس بە 60 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی، بەهۆی پڕبوونی کۆگ نەوتییەکانی ئەمریکا، وەک گەورەترین بەکاربەری نەوتی لە جیهاندا، نرخی نەوتی خاو لە جیهان دابەزی.