وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ماوەی چاوەڕوانی بۆ مافی مانەوەی هەمیشەیی بۆ 20 ساڵ بەرزکردەوە

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، مەرج و یاساکانی مانەوەی هەمیشەیی بۆ پەنابەران سەختتر دەکرێن، ماوەی مانەوە لە بەریتانیا پێش داواکردنی مانەوەی هەمیشەیی لە بۆ 20 ساڵ بەرزدەکرێتەوە.

شابانا مەحمود، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، یاساکانی پەنابەریی بەرامبەر پەنابەران سەختتر دەکەین، هەر پەنابەرێک بیەوێت بۆ هەمیشە مافی مانەوە لە بەریتانیا بەدەستبهێنێت، پێویستە 20 ساڵ چاوەڕێبکات، هەروەها بەراورد بە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، یاساکانی ئێمە بەرامبەر پەنابەران زۆر نەرمترن.

وتیشی، ئێستا پەنابەران پاش پێنج ساڵ مانەوە لە بەریتانیا دەتوانن داوای مافی مانەوەی هەمیشەیی بکەن، بەڵام من ئەوە دەگۆڕم و قورستری دەکەم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئـ.ـێران: دووەم سیستمی بەرگریی ئاسمانیی THAADـی ئەمریکی تێکشکێندرا

نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئـ.ـێران لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵیی فارس نیوز بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، دووەمین سیستمی بەرگریی مووشەکیی…
Total
0
Share