وەزارەتی دارایی هەرێم: سبەی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی رەوانەی بەغداد دەکرێت

سبەی پشکی گەنجینەی فیدراڵی، لە داهاتی نانەوتیی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، سبەی چوارشەممە، رێکەوتی 19ی کانوونی یەکەمی 2025، بڕی 120 ملیار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی ئەیلول، بە شێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
ئەوەشی خستەڕوو، راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی و داهاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلول. رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە ساڵڕۆژی ریفراندۆمدا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵڕۆژی ریفراندۆمدا پەیامێكی بڵاوكردەوە رایگەیاند، “دەرئەنجامەكانی ریفراندۆم وا نەكەوتەوە كە هیوای سەربەخۆیی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە

په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە و ڕۆژی پێنجشەممە خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ دوو پڕۆژه‌یاسا ئه‌نجامده‌درێت بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، د.…
Total
0
Share