قائیمقامیەتی دەربەندیخان: سبەینێ نەوت دابەشدەکرێت

قائیمقامیەتی دەربەندیخان، رایگەیاند، سبەینێ نەوت دابەشدەکرێت.

​​ لیژنەی سوتەمەنی لە قائیمقامیەتی دەربەندیخان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییانی سنووری قەزاکەمان ئاگاداردەکەینەوە کە سبەینێ چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان بەسەر هاوڵاتییانی قەزای دەربەندیخاندا دەکرێت.

دەشڵێت، پرۆسەی دابەشکردنەکە لەڕێگەی عەدادەوە دەبێت، وە تەنکەری تایبەتیش بۆ هەریەکە لە ناحیەی باوەخۆشێن و گەڕەکی سیروان دابیندەکرێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، “داواکارین لە هاوڵاتییان کە بەهیچ شێوەیەک وەک ساڵانی پێشوو بەرمیلەکان لەناو کۆڵانەکان دانەنێن، بەڵکو بۆ هاوکاریکردنی تەنکەرەکان و سەرکەوتنی پڕۆسەکە، هەر ماڵێک بەرمیلەکەی تەنها لەبەردەم دەرگای ماڵی خۆی دابنێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share