بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بابەتی مووچەکانی ئەمساڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق یەکلاییدەکەنەوە.
رێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەم چوار مووچەیەی ئەمساڵ کە ماوە، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق یەکلادەکرێتەوە.
وتیشی، بڕیارە بەزووترین کات مووچەی مانگی نۆ بنێردرێت، بەڵام پێداگریی ئێمە لەسەر هەر چوار مووچەکەیە.