محەمەد حاجی مەحمود: دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت لە هۆکاری کەمبوونەوەی دەنگەکانمان

محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی عێراق شکست بوو بۆ حزبەکە و دەبێت لێکۆڵینەوەی ورد بکرێت لە هۆکاری کەمبوونەوەی دەنگەکانیان.

لە کۆبوونەوەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبەکە رایگەیاند، نەیانتوانیوە دەنگی پێویست بۆ مسۆگەرکردنی کورسی بەدەستبهێنن و ئەنجامەکانی بە “شکست” بۆ حزبەکە و ئەندامەکانی، هەژمارکرد.

وتیشی، دەبێت لێکۆڵینەوەی ورد بکرێت لە هۆکاری کەمبوونەوەی دەنگەکانمان و لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت، کە کەمتەرخەم بوون و وەک پێویست ئەرکەکانیان رانەپەڕاندووە و بەشێک بوون لە هۆکارەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێگەرد تاڵەبانی: ئەو سیاسەتەی سەرۆك مام جەلال لە رابردوودا پەیڕەوی دەكرد ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی درێژەی پێدەدات

بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی كۆنگرەی یەكێتی رایگەیاند، ئەو سیاسەتەی سەرۆك مام جەلال لە رابردوودا پەیڕەوی دەكرد ئێستا بافڵ جەلال…
Total
0
Share