بەڕێوەبەری کارەبای رۆژئاوای سلێمانی: توانیمان لە ماوەیەکی زۆر کورتدا کێشەی کارەبای گەڕەکەکان چارەسەربکەین

بەڕێوەبەری کارەبای رۆژئاوای سلێمانی، دوێنێ بەشی زۆری فیدەر و گۆڕەری گەڕەکەکان تووشی کێشەبوون و هەرزوو چارەسەرکران.

ئەندازیار دیار عەبدولستار، بەڕێوەبەری کارەبای رۆژئاوای سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە سلێمانی، بەهۆی بارانبارینەکەی دوێنێ، نزیکەی 100 فیدەر تووشی گرفتی شۆرتی کارەبا بوون، هەروەها لە بەشی زۆری گەڕەکەکان نزیکەی 25 گۆڕەرن.

وتیشی، بەڵام توانیمان لە ماوەیەکی زۆر کورتدا کێشەی فیدەر و گۆڕەرەکان چارەسەربکەین و کارەبا بگەڕێنینەوە بۆ هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 21 هەزار منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان چارەسەركراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 21 هەزار و 481 منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان…
Total
0
Share