کارەبای سلێمانی: کێشەی زۆرینەی فیدەرەکان چارەسەرکران

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەو کێشانەی بۆ فیدەرەکانی کارەبا دروستبوون چارەسەرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ دەستێکردنی بارانبارین و دروستبوونی شۆرتی کارەبا لەسەر ژمارەیەک لە فیدەکانی کارەبای ناو شار و دەرەوەی شاری سلێمانی، تیمی هۆبەکانی چاکسازیی کارەبا دەستیانکرد بە چارەسەرکردنی کێشەکان و زۆربەی کێشەکان چارەسەرکران و کارەبایان بۆ گەڕایەوە.

ئاشکراشیکرد، کارکردن بەردەوامە تا بە تەواوی هەموو کێشەکان چارەسەر دەکرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share