کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، هیچ سکاڵایەکی سوور لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمارنەکراوە.
نیبراس ئەبو سەودە جێگری وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئەو سکاڵایانەی لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقن، بۆ رەنگی سەوز و زەرد پۆلێنکراون، هیچ سکاڵایەک نەچووەتە پۆلێنی سوورەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ کام لەو سکاڵایانەی تۆمارکراون لە ئەگەری یەکلابوونەوەیان کاریگەریی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دروستناکەن.