بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، چەند رێنماییەکی تایبەت بە شۆفێریکردن لەکاتی بارانباریندا، بڵاوکردەوە.
رێنماییەکانی هاتوچۆی هەرێم بۆ شۆفێران:
ـ پابەندبوونی تەواو بە هێماکانی هاتوچۆ، بەتایبەت هێماکانی دیاریکردنی خێرایی لەسەر شەقام و رێگەکان.
ـ پێویستە گرنگییەکی زیاتر بدرێت بە ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئۆتۆمبێلی خۆت و ئۆتۆمبێلەکانی بەردەمت.
ـ مافی پیادەکان بدە و هاوکارییان بکە لە پەڕینەوەیان لە شەقامەکان.
ـ پێش دەستکردن بە رۆیشتن دڵنیابەوە لە (فڵچەکان، ئاو و رۆن، برێک، لایت، تایەکان).
ـ پێویستە هەریەک لەم پارچانە لە ئۆتۆمبێلەکەتدا هەبن (ئاگرکوژێنەوە، سێگۆشەی فسفۆر، پێویستییەکانی فریاگوزاریی سەرەتایی، جەگ، تایەی سپێر کە پێویستە ئامادەبێت بۆ بەکارهێنان).
ـ لەو شوێنانە دووربکەوە کە کۆبوونەوەی ئاو یان لافاوی تیادا دروستدەبێت.