وەزارەتی کارەبای هەرێم: کێشەی شۆرتی کارەبای چەند ناوچەیەکمان چارەسەرکردووە

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، لە رانیە کێشەی شۆرتی کارەبای چەند ناوچەیەک چارەسەرکراوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، بە هۆی یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ، لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە سنووری چوارقوڕنە، قەڵادزێ و رانیە، چەند کێشەیەکی شۆرتی کارەبا روویداوە و تیمەکانی کارەبا کێشەکانیان چارەسەرکردووە.

باسی لەوەشکرد، لە کاتی چاککردنەوەی گرفتێکی کارەبا لە رانیە، کارەبا لە کارمەندێکی تیمەکانی چاککردنەوەیدا و بەپەلە بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە، ئێستا دۆخی ئەو کارمەندە جێگیرە، بەڵام چەند شوێنێکی سووتاوە و لە نەخۆشخانە لە سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share