پاش دوو هەفتە لە نزمبوونەوەی نرخی نەوتی خاو، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک بۆ سەروو 64 دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 64 دۆلار 26 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس بە 60 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی راپۆرتێکی پێگەی ترەیدینگ ئیکۆنۆمی ئەمریکی، پاش ئەوەی ئـ.ـۆکرانیا هێـ.ـرشێکی چڕی بۆ سەر بەندەرە نەوتییەکانی دەریای رەش لە روسـ.ـیا ئەنجامدا، مەترسی خستنەڕووی نەوت دروستبووە، هەروەها وەستاندنی یەکجاری کڕینی نەوتی روسـ.ـیا لەلایەن چین و هیندستانەوە، نرخی نەوت بە رێژەی %1 بەرزبووەوە.