کارەبای سلێمانی: بەهۆی بارانبارینەوە چەند فیدەرێکی کارەبا شۆرتیان کرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارانبارینەوە، ژمارەک فیدەری کارەبا شۆرتیان کرد.

ئەندازیار غالب محەمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی شۆرت لەسەر تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا، ژمارەیەک فیدەری کارەبا لە ناو شار و دەرەوەی شار دەرناچێت، ژمارەیەک گەڕەک و شوێن کارەباین نییە.

راشیگەیاند، لەئێستادا تیمی هۆبەکانی دابەشکردنی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی باس لەوەدەکات، ساڵانە لەگەڵ یەکەم بارانبارین، ئەم حاڵەتە دووبارەدەبێتەوە و کێشە تەکنیکییە نادیارەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا دەردەکەون بەزووترین کات، چارەسەردەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share