ماوەی چەند رۆژێکە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدراوە و یەکێک لەو پرسیارانەی لەم قۆناغەدا دێنە پێشەوە ئەوەیە کەی حکومەتی ئێستا دەچێتە قۆناغی کاربەڕێکەرەوە.
حەبیب قوڕەیشی شارەزای یاسایی و دەستووری رایگەیاند، بەپێی یاسا حکومەتی ئێستای عێراق دەتوانێت لە کارەکانی بەردەوامبێت، لەو رۆژەوەی کارەکانی ئەم خولەی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەران کۆتاییان دێت، حکومەتیش دەچێتە قۆناغی کاربەڕێکەرەوە.
بڕیارە لە 9 ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتاییبێت، بەو پێیەش بێت لەو بەروارەوە تا پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەلایەن خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، حکومەت بەشێوەی کاربەڕێکەر کارەکانی بەڕێوەدەبات.