قوباد تاڵەبانی: سلێمانی ساڵ لە دوای ساڵ ئاوەدانتر و گەشەسەندووتر دەبێت

قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، سلێمانی ساڵ لە دوای ساڵ ئاوەدانتر و گەشەسەندووتر دەبێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم، رایگەیاند، لە یادی 241 ساڵەی بونیادنانی شاری شاران، جارێکی دیکە خۆشەویستیی قووڵی خۆمان بۆ سلێمانی و دانیشتووانە ئازا و سەربەرزەکەی دووپاتدەکەینەوە و شانازی بە ئێستا و بە مێژووە درەوشاوەکەی دەکەین.

دەشڵێت، سلێمانی نەک هەر بۆ خەڵکی شارەکە، بەڵکو بەهۆی ئەو رۆڵە پێشانگایەتییەی کە بە درێژایی مێژووەکەی بینیویەتی لای هەموو کوردێک شارێکی خۆشەویستە، بە دڵنیاییەوە لەمەودواش هەر پێشەنگ دەبێت و ساڵ لە دوای ساڵ ئاوەدانتر و گەشەسەندووتر دەبێت و وەک هەمیشە مەڵبەندی داهێنان، رۆشنبیری و بیری ئازاد دەبێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share