کەشناسیی عێراق: لە سبەینێوە یەکەم شەپۆلی بارانبارین روومان تێدەکات

دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، لە سبەینێوە یەکەم شەپۆلی بارانبارینی پایزی ئەمساڵ روو لە ناوچەکە دەکات و ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراقدا هاتووە، “ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، پلەی گەرمی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت، لە سبەینێ هەینی لە کاتەکانی دواینیوەڕۆوە پلەی گەرمی زیاتر دادەبەزێت و باران بە رێژەی جیاواز لە ناوچە جیاوازەکان دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بارانبارین بە بڕی جیاواز بۆ رۆژانی شەممە و یەکشەممە بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ و کۆمەڵی دادگەری ئامادەی دانیشتنی دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە نەبوون”

شەوی رابردوو بەشێک لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدان بوو بە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی…
Total
0
Share