تۆم باراک: بڕیارماندا بە تێکەڵکردنی هەسەدە لەگەڵ سوریای نوێ

تۆم باراک رایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا و سوریا گەیشتنە رێککەوتنێکی ستراتیجی لەسەر دانانی نەخشەرێگەی سوریای نوێ.

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە سوریا، لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X نووسیویەتی، لە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی کە هەریەک لە مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا تیایدا ئامادەبوون، نەخشەرێگەی قۆناغی داهاتووی چوارچێوەی ئەمریکا-تورکیا-سوریا، لەو چوارچێوەیەدا هێزەکانی سوریای دیموکرات تێکەڵی ئابوری، بەرگریی و بونیادی شارستانیی سوریای نوێ دەکەین.

وتیشی، جیا لەمە، هەوڵدەدەین جارێکی دیکە پێناسەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-سوریا-ئیسرائیل بکەینەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share