نێردەی تایبەتی ترەمپ پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن لە عێراق دەکات

بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نوێنەری تایبەتی ترەمپ لە عێراق پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات.

مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە عێراق نامەیەکی نووسیوە و تیایدا هاتووە، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پیرۆزبایی لە گەلی ئازای عێراق دەکەم کە هەنگاوێکی گرنگیان ناوە بەرەو پتەوکردنی دیموکراسی و سەقامگیری لە وڵاتدا.

وتیشی، گەلی عێراق جارێکی دیکە پابەندبوونی خۆی بە ئازادی، سەروەری یاسا و دامەزراوە بەهێزە نیشتمانییەکان نیشاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا بە قوڵی پابەندە بە پشتیوانیکردن لە سەروەری عێراق، هەروەها چاوەڕێی کارکردنین لەگەڵ حکومەتی داهاتووی عێراق.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی حکومەتی عێراق: حکومەت هەوڵیداوە مەترسیی جەنگ لەسەر عێراق دووربخاتەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق، رایدەگەیەنێت، “حکومەت هەوڵیداوە مەترسیی جەنگ لەسەر عێراق دووربخاتەوە”. لەبارەی ئەو جەنگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share