بەهۆی راپۆرتێکی کۆمەڵەی ئۆپێک کە تیایدا هاتووە، پلان وایە بۆ ساڵی 2026 ئاستی خستنەڕووی نەوت بە جێگیریی بهێڵێرێتەوە، نرخی نەوت دابەزی.
ئێستا، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 62 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی قورسی تێکساس بە 58 دۆلار و 41 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی، کۆمەڵەی ئۆپێک پلانی وایە بۆ ساڵی 2026 ئاستی بەرهەمهێنان و خستنەڕووی نەوت بە جێگیریی بهێڵێتەوە و رێگە بە دروستبوونی قەیران نەدات.
ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو ساڵی 2050 خواست لەسەر نەوت ساڵانە بەردەوام بەرزدەبێتەوە و دەگاتە لوتکەی خۆی.