کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی راگەیاند

ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی راگەیاند.

بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان:

– ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەپێی ستانداردە جیهانییەکان ئەنجامدراوە

– ئەو ئەنجامانەی راگەیەندراوە %99.47ی کۆی ئەنجامەکانە

– رێژەی بەشداریی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 56.11% بووە

– ژماردنی دەستیی و ئەلیکترۆنی دەنگەکان %100 هاوشێوەبوون

– رێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردن %56.11 بووە

– رێژەی بەشداریی لە بازنەی بەغداد %48.7 بووە

– لایەنەکان ناتوانن تانە لە ئەنجامی بەرایی بدەن، دەتوانن تەنیا تانە لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن بدەن

– ژمارەی وێستگەکان 39 هەزار وێستگە بوون

 

بەگوێرەی ئەنجامەکان، دەنگ و کورسییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمشێوەیەن:

لە هەولێر 97 هەزار و 301 دەنگی بەدەستهێنا (3 کورسی)

لە نەینەوا بە لیستی (اتحاد أهل نينوى) 56 هەزار و 349 دەنگی بەدەستهێنا (2 کورسی)

لە سلێمانی 240 هەزار و 899 دەنگی بەدەستهێنا (8 کورسی)

لە سەڵاحەدین لە لیستی جەماهیردا 67 هەزار و 208 دەنگی بەدەستهێنا  (1 کورسی)

لە کەرکوک 178 هەزار و 629 دەنگی بەدەستهێنا (4 کورسی)

لە دیالە 29 هەزار و 44 دەنگی بەدەستهێنا

لە دهۆک دوو هەزار و 423 دەنگی بەدەستهێنا

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: یەکێتی بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستەکانی حکومەت پڕۆژەیەکی پێشکەشی پارتی کردووە

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، بەمەبەستی رێککەوتن لەسەر پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێتی پرۆژەیەکی پێشکەشی پارتیی کردووە و…
Total
0
Share