وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، ژمارەی سکاڵاکان گەیشتە 77 سکاڵا.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئیستای راگەیاند، تاوەکو ئێستا 77 سکاڵامان پێگەیشتووە کە پەیوەستن بە رۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
وتیشی، لەو ژمارەیە 40یان پەیوەستن بە دەنگدانی تایبەت و 37یان بە دەنگدانی گشتی.