وەزارەتی پەروەردە: سبەینێ پشوو نییە

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، رایگەیاند، سبەینێ پشوو نییە.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، رایگەیاند، “سبەینێ پێنجشەممە لە ناوەندەکانی خوێندن دەوام ئاساییە و پشوو نییە”.

دەشڵێت، ئەو پشووەی راگەیەندرابوو بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە بوو کە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی گرتەوە.

ئەمڕۆ لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم پشووی رەسمییە هەر وەک ئەوەی دوێنێ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم بڵاویکردەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی جێگایەكی داخست.. “دەبەیەك ئاوی كەرەوزی بە 120 هەزار دینار فرۆشتووە”

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، سەنتەرێكی چارەسەری سروشتییان داخستووە بەهۆی ئەوەی “دەبەیەك ئاوی كەرەوزی بە 120 هەزار فرۆشتووە”. لە ڕاگەیەندراوێكدا…
زیاتر ببینە

هێزەکانی حکومەتی دیمەشق: هێرشەکانمان لە گەڕەکە کوردییەکان راگرت

هێزەکانی حکومەتی دیمەشق رایگەیاند، لە کاتژمێر 03:00ـوە، هێرشەکانیان لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب راگرتووە. فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی حەلەب، سەر…
Total
0
Share