هۆشداری لەبارەی ئەو پەتایە دەدرێت کە لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە

پزیشکێکی پسپۆڕی منداڵان رایدەگەیەنێت، بەهۆی نەبارینی بارانەوە پەتایەکی قورس لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە و داوا دەکات دایکان و باوکان منداڵانی خوار تەمەن یەک ساڵان و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بپارێزن.

د. پشدەر عەبدوڵا پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان رایگەیاند، پەتایەکی زۆر قورس بڵاوبووەتەوە بە تایبەت لەناو منداڵاندا، راستە نیشانەکانی هەر (لە تای بەرز و کۆکە و خیزە و سەرئێشەو هەندێکجار چاو ئێشە و سکچوون و رشانەوە) زۆر قورسن، بەڵام بەشی هەرە زۆرییان ڤایرۆسییە.

باسیلەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی بارانبارین دواکەوتووە و ئاو و هەواش وشک و ساردە، ژینگەیەکی لەباری بۆ ڤایرۆسەکان دروستکردووە کە بەخێرایی گەشەبکەن و بڵاوببنەوە هەروەها سیستمی بەرگری لووتیش لە ئاو و هەوای وشک و سارددا بۆ کەمتر لە نیوە دادەبەزێت، مرۆڤ بە ئاسانی تووش دەبێت، لەبەرئەوەی دەرگای خوێندنگاکان کراونەتەوە و خوێندن دەستیپێکردووەتەوە بەریەککەوتن زۆرە و زۆر بە ئاسانی دەگوازرێتەوە، چاوەڕوانکراوە تا بارانبارین ئەو پەتا تووندە بەردەوام بێت.

داوایشیکرد، بەبێ پرس و راوێژی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان بە تایبەت دەرمانی دژە بەکتریا مەدەن بە منداڵەکانتان، چونکە نەک سوودی لێنابینێت، بەڵکو ماکی زۆر و زیانی تەندروستیشی هەیە، ئەو دایک و باوکانەی منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵانیان هەیە یان منداڵەکانیان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە لە تووشبوون بەم پەتایە بیانپارێزن، چونکە مەترسیی لەسەر ژیانیان دروستدەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لە ژنێک کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتییان لە ژنێک کردووە.…
زیاتر ببینە

پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خەرجدەکرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر…
Total
0
Share