کۆمسیۆن: پەڕەی دەنگدان مەنوشتێننەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سێ ئاگاداریی گرنگ لەبارەی هەڵبژاردن و شێوازی دەنگدانەوە بڵاودەکاتەوە.

لە ئاگادارییەکەی کۆمسیۆندا هاتووە، نابێت هیچ کەسێک دوو جار قەڵەمی دەنگدان بخاتە سەر پەڕەی دەنگەکەی، ئەگینا دەنگەکەی دەسوتێت، یەک جار کاڵ بووەوە کێشە دروستنابێت، بەڵام ئەگەر تۆخبکرێتەوە دەنگەکە دەسوتێت، دەنگدەر لەو کاتەدا دەتوانێت داوای گۆرینی پەڕەکەی بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەنجەمۆری دەنگدەر نابێت بەر پەڕەی دەنگدان بکەوێت، هەروەها نابێت بە هیچ شێوازێک پەڕەی دەنگدان بنوشتێنرێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share