وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەمەودوا، لە کاتی پەیوەندیکردن بە 122، سیستمەکە شوێنی هاوڵاتییان دیاریدەکات و نزیکترین ئەمبوڵانس دەنێرێت.
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ مەراسیمی دەستبەکاربوونی سیستمی رامیگۆ بۆ خزمەتگوزاریی سیستمی ئەلیکترۆنیی پەیوەندیکردنی هاوڵاتییان بە سەنتەری هەماهەنگیی فریاکەوتنی خێرای 122 بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم سیستمە شوێنی پەیوەندیکردنی هاوڵاتییان دیاریدەکات و دەیبەستێتەوە بە ژمارە 122ـی فریاگوزاری خێرا، دواتر نزیکترین ئەمبوڵانس بۆ شوێنی مەبەست دەنێرێت.